Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:33

هاتووچۆ: ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌ له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌ى هه‌ولێر ده‌دات

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران وهاولاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه‌ یه‌كێك له‌تاوه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی  كاره‌با له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - مه‌خمور نزیك گوندی مناره‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌  كه‌به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێك له‌سایده‌كانی ڕێگایه‌كه‌ گیراوه‌


هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  وه‌كو چاره‌سه‌رێكی كاتی دیوه‌كه‌ی تری شه‌قامه‌كه‌ كراوه‌ته‌ دووساید به‌فسفۆر ئاراسته‌كان دیاری كراوه‌ و كارمه‌ندی هاتووچۆشی لێ دانراوه‌  

له‌كۆتادا هاتوچۆ ڕایده‌گه‌ێنێت  ئاگاداری هاوڵاتیان وشۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ده‌گه‌نه‌ ئه‌م شوێنه‌ خێراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ ، به‌پێی ئاراسته‌ی فسفۆره‌كان برۆن كه‌له‌رێگایه‌كه‌ دانراوه‌،  بۆئه‌وه‌ی توشی ئه‌وه‌ نه‌بن بگه‌نه‌ سه‌ر تاوه‌ره‌كه‌وتوه‌كه‌  كێبله‌كانی كاره‌بایان تێدایه‌ ومه‌ترسیدارن 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.