سەبارەت بەمەترسییەکانی لافاو و زۆری ڕێژەی باران بارین لە ناوچەکە، قایمقامیەتی سۆران ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای لە هاووڵاتیان كردووە ئەمشەو هاتوچۆ نەكەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا قایمقامیەتی سۆران داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەهۆی زۆری باران بارین و مەترسی لافاو لەسەر گیانی هاووڵاتیان، ڕێگاکانی نێوان سۆران و حاجی ئۆمەران و ڕانیە بۆ هاتوچۆکردن سەلامەت نیە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی قایمقامیەتی سۆران:
لە قایمقامی سۆرانەوە
لە بەر ئەوەی لە ماوەی چل و ھەشت کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە ١٢٠ ملم باران بە ڕێژەیەکی چڕ باریوە و بەردەوامە ، ھەرچەنده تیمەکان بەردەوامن بۆ پێ ڕاگەیشتنی بەرایی گرتنی ڕووداوهكان ، بەڵام ڕێگای گشتی سۆران / حاجی ئۆمەران / چۆمان و ڕێگای پردی حافیز دۆلی خانەقا و وەرتێ و ڕانیە سەلامەت نیە بۆ ھاتوچۆ، بۆیه داوا لە ھاولاتیان دەکەین ئەو شەو تا وەزعەکە ئاسایی دەبێتەوە ھاتوچۆ نەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.