سەرۆک وەزیرانى نوێى عێراق تا ئەو کاتەى متمانە دەدرێتە وەزیرانى بەرگرى و ناوخۆ، خۆى ئەو ههردوو وەزارەته بەڕێوە دەبات.
ئەمڕۆ هەینى سەرچاوەیەکى ئاگادار رایگەیاند، بەپێى فەرمانێک کە لە نوسنگەى سەرۆک وەزیرانەوە دەرکراوە، عادل عەبدولمەهدى پۆستى هەردوو وەزارەتى بەرگرى و ناوخۆى وەرگرتوە و بە وەکالەت بەڕێوەیان دەبات تا ئەو کاتەى لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە متمانە دەدرێتە کاندیدى ئەو دوو وەزارەتە.
هەروەک رونیکردوەتەوە؛ فەرمانەکە پشتبەست بە بڕگەکانى مادەى(78)ى دەستورى عێراق و لەپێناو بەرژەوەندى گشتى دەرکراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە چوارشەممەى رابردوو ئەنجومەنى نوێنەران متمانەى بەخشیە (14) وەزیرى کابینەى نوێى حکومەت بە سەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى، بەڵام متمانە نەدرایە هەشت وەزیرى کابینەکە کە لەناویاندا بەرگرى و ناوخۆ هەن و پێویستە تا شەشى مانگى داهاتوو سەرۆک وەزیران کاندیدانى ئەو وەزارەتانە بۆ پێدانى متمانە رەوانەى پەرلەمان بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.