سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، پێشوازى له نادیه موراد، هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیى كرد‌و به‌ڵێنى دا، وڵاته‌كه‌ى پێشوازى له 100 ئافره‌تى ئێزدى بكات.
دواى ئه‌وه‌ى نادیه موراد، توانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى ئه‌مساڵ به‌ده‌ستبهێنێت، له لایه‌ن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه، بانگهێشت كرا بۆ سه‌ردانى كۆشكى ئه‌لیزێ.
كۆشكى ئه‌لیزێ رایگه‌یاند، ئه‌و ژنانه‌ى له ده‌ستى داعش رزگار كراون و ئێستا له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستانن، له فه‌ره‌نسا پێشوازییان لێده‌كرێت.
له میانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نادیه موراد، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا به‌ڵێنى دا سه‌رپه‌رشتى ئه‌و سندووقه داراییه بكات، كه نادیه له پێناو بنیاتنانه‌وه‌ى ناوچه وێرانكراوه‌كانى شنگال دروستى ده‌كات.
ماکرۆن بەڵێنی پێدا، كه فەرەنسا ڕاستەوخۆ بەشداری سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شنگال بکات و هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ شنگال لە مانگەکانی داهاتوودا کراوە.
نادیە موراد کچە کوردێکی ئێزیدییە و ساڵی ١٩٩٣ لە شنگال لەدایكبووە، یەکێکە لە قوربانییەکانی دەستی داعش، لەکاتی هێرشی داعش بۆسەر شنگال لەلایەن داعشەوە گیراوە و کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە، دواتر توانیویەتی لەدەستی داعش هەڵبێت، لەپاش ماوەیەك لە چەند بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی و چاوپێکەوتنی دبلۆماسیدا دەرکەوتووە و چەند سەرکردە و کەسانێکی باڵادەست سەردانیان کردووە، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان بە باڵیۆزی نیازپاکیی دەستنیشانیانکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.