بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەدواداچوونی پڕۆژەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر تێكنادرێت و ئەو دووکانانەی کە زیانیان بەرکەوتووە هەوڵدەدەن چاکی بکەنەوە.
وشیار قادر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەدواداچوونی پڕۆژەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک بازاڕی لەنگە لەشاری هەولێر تێکنادرێت و دەستکاری دووکانەکانی بازاڕەکە ناکرێت، بەڵام ئەو دووکانانەی کە زیانیان بەرکەوتووە هەوڵدەدەن چاکی بکەنەوە و سیستەمی کارەبای سەردەمیانەش بۆ بازاڕەکە دابین دەکەن.
وشیار قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وان لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانیش ده‌ستبه‌كارده‌بێت و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر توانای دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه، 25ی ئۆكتۆبه‌ری 2018، به‌شێكی زۆری بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ئاگری گرت و به گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كانیش نیوه‌ى زیاتری دوكانه‌كان سووتاون و زیانێكی زۆری ماددیشی لێكه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.