ئهمرۆ هەینی 26-10-2018، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی خێرایی با و تۆز و خۆڵ، کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە بەهۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ و لافاو لە چەند ناوچەیەکی کوردستان، بە تایبەتی لە ناحیەی سمیلانی قەزای چۆمان کە بەهۆیەوە بە دەیان کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە ماڵەکانیان جێهێشت و پەیوەندی 14 گوندیش لەگەڵ سەنتەری ناحیەکە پچڕاوە.
هەروەها لافاو له سنوورى بناری قەندیل روویداوە و رێگەی چەندین گوند لە سنوورەکە داخراوە و زیانێکی زۆری بەدوای خۆی دا هێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.