Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:26

یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕفاندنی کادیرێکی لەلایەن ئاسایشی یه‌کێتى شەرمەزار دەکات

داواى به‌په‌له‌ ئازادكردنى كادیره‌كه‌یان ده‌كات
کوردستان TV
100%


مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هێزێكی سه‌ر به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كادرێكیانى ڕفاندووه‌، داواى به‌په‌له‌ ئازادكردنى كادیره‌كه‌یان و ڕاگرتنى ترس و تۆقاندن به‌رانبه‌ر كادیره‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به‌ یه‌كێتی، ده‌كه‌ن.

مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، نووسیویه‌تى: "یەکێتی لاوان ڕفاندنی کادیرێکی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕانیەوە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکات.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ "لە کاتێکدا چاوەڕێمان دەکرد لەدوای دامرکانەوەی کەفوکوڵی هەڵبژاردن، هێزە سیاسیەکان لە سەرمێزی گفتوگۆ قسە لە سەر ئایندەی خزمەتکردن و پاراستنی هاونیشتیمانیان بکەن، کەچی هێزێکی سەر بە ئاسایشی یەکێتی لەڕانیە لە نوێژی هەینیدا هەڵدەکوتنە سەر کادیرێکی یەکێتیەکەمان و دەیڕفێنن".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "لەکاتێکدا بە توندی ئەو کردارە ریسواو شەرمەزار ده‌کەین، داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو کادیرەمان دەکەین و ژیان و سەلامەتیشی دەخەینە ئەستۆی ڕفێنەرانی و، داواکارین ئەو ئیرهابە بەرانبەر بەئەندام و کادیرانمان ڕابگیرێ".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.