گه‌وره كۆمپانیای ئه‌مریكی و بواری ته‌كنه‌لۆجیا (Google) له دوو ساڵی رابردوودا به تۆمه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی ٤٨ كارمه‌ندی له كاره‌كه‌یان دوور خسته‌وه.
له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆمپانیاكه سوندار پیچای رایگه‌یاند كه ئه‌وان زۆر هه‌ستیارن له بابه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی و له كاتی بوونی هه‌ر هه‌واڵێكی هاوشێوه له‌نێو كۆمپانیاكه‌یان ئه‌وا كاردانه‌وه‌ی توندیان ده‌بێت.
پیچای گوتی: "ته‌نیا له دوو ساڵی رابردوو ٤٨ كارمه‌ند كه ١٣یان پله‌ی به‌رپرسیان هه‌بووه به تۆمه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه".
به گوێڕه‌ی هه‌واڵێكی نیویۆرك تایمز، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دارێژه‌ری به‌رنامه‌ی مۆبایل ئه‌ندرۆید له كۆمپانیای گوگڵ ئاندی روبن بڕی ٩٠ ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بوو پێدرا و به زۆر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان داوا لێ‌كرد به تۆمه‌تی تێوه‌گڵان له تاوانی گێچه‌ڵی سێكسی، ئه‌مه له كاتێك كه گه‌واهیده‌ره‌كان به نهێنی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا به بڕێك پاره و بێده‌نگ كران.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.