سەرۆک بارزانی لە پەیامێكدا پرسهنامهی خۆی ئاڕاستهی سەرۆکی ئەساقیەفەی ئیبارشیەی کلدانی لە هەولێر دهكات به بۆنهی کۆچی دوایی باوکی بهڕێزیان، كه ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهیه:
بەڕێز جەنابی مەتڕان مار بەشار مەتی وەردا
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەتان دەکەم.
لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە باوکی کۆچکردووتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
مەسعود بارزانی
26ـی 10ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.