Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:26

ته‌رمی کەسێک لە ڕووباری سیدەکان دۆزرایەوە

تەرمەكە پارچەیەك لە ڕان و قاچی مرۆڤە
ته‌رمی كەسێك لە ڕووباری سیدەكان دۆزرایەوە گومان ده‌كرێت بەهۆی لافاوی شەوی ڕابردووه‌وه‌ بوبێت
کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی 26-10-2018 تەرمی كەسێك لە ڕووباری سیدەكان دۆزرایەوە كە پێدەچێت بەهۆی لافاوی شەوی ڕابردووه‌وه‌ ئه‌م تەرمە هاتبێتە ئەو شوینە و تیمەكانی پۆلیس و بەرگری شارستانی سیدەكان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوەكە.

ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیەی سیدەكان لە لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئەوەی دۆزراوەتەوە پارچەیەك لە لاشەی مرۆڤە و ناشزانرێت هی كێیە و كەس خۆی لێ نه‌كردۆته‌ خاوەن.

گوتیشی وەک دیارە لافاوی شەوی ڕابردوو تەرمی ئەو كەسەی هێناوە بۆ ئەو شوێنە.

جێگای باسە تەرمەكە پارچەیەك لە ڕان و قاچی مرۆڤە و پێ دەچێت هی ئافره‌تێك یان هی مێرد منداڵێك بێت.

شەوی رابردوو بارانێکی بەخۆڕ و لافاوێکی بەهێز دەڤەری سیدەکانی گرتەوەو زیانی زۆری بە پردو ڕێگاوبان و تۆڕەکانی کارەبا لە ناوچەكە و رەزو باخی هاووڵاتیان گەیاند.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.