بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران راگەیەندراوێكى سەبارەت بە زهرهر و زیانهكانی لافاوی شهوی رابردوو بڵاوكردهوه .
لە سنووری بنکەی بەرگری شارستانی سیدەکان (3) پرد بەهۆی لافاو روخاینە پردێک لە گوندی بۆلی / پردێک لە گوندی گولیژکی / پردێک لە ناو سیدەکان ، هەروەها (10) باخچە و رەزی هاووڵاتییان زەرەر و زیانیان پێگەیشتووە .
لە سنوری بنکەی بەرگری شارستانی حاجی ئۆمەران و لە گوندی دەربەند رووخانی پردێک لەناو بەینی سۆرەپان و ناو گوند ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مەرزیە کە تا ئیستا نادیارە ئۆتۆمبێلێکی دادنووس لە جۆری شۆفلێت ئۆپترا زەرەری بەرکەوتووە ، رووخانی دیواری گۆڕستان (7) ماڵی هاوولاتیان بەهۆی لافاو ژێر ئاو بووینە، وە (3) باخچەی هاووڵاتیان زیانیان پێکەوتووە .
لە سنووری ناحیەی سمیلان (6) دووکان بەهۆی لافاو ژێر ئاو کەوتوونە، ئۆتۆمبێلێک زیانی بەرکەوتووە هەروەها رووخانی پردێکی ئاسن.
ههروهها چەند باخچەیهكی هاووڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە کە لەسەر لێواری رووبارن خۆشبەختانە تا ئێستا زیانی گیانی لێنەکهتۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.