بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە سۆران دەستیان گرتوە بەسەر (۸) کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری تریاک، لەنێو تانکی بە نزینی ئۆتۆمبێلێک.
دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچون و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی 8 هەشت کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری تریاک کە لەناو تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلێک حەشار درابوو بە وشیاری کارمەندانمان توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئەم بڕە ماددە هۆشبەرە لە ولاتی ئێران هاوردە کرابوو بە نیاز بوون لە ناو هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێ بکەن بەلام بە ئەرک و ماندوبوونی کارمەندانمان توانرا ڕێگری لێ بکرێت.
لەکاتی دەست گرتن بەسەر مادەهۆشبەرەکە 3 کەسیش دەستگیرکران کە تاوانباران بەهێنانی ئەم ماددەیە و رووبەڕووی دادوەری لێکۆڵینەوە کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.