دوێنێ پێنجشه‌ممه، 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێكرد شهمرۆش به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رپه‌رشتیاری چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار به‌میدیاكانی راگه‌یاند: ساڵانه له هه‌ڵه‌بجه فێستیڤاڵی هه‌نار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له ٢٠٠ جووتیار به‌شداریانكردووه و ساڵانه‌ش ٣٠ هه‌زار ته‌ن هه‌نار له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن جووتیارانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێندرێت.
فه‌رهاد قادر، سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، گرنگی فێستیڤاڵه‌كه له‌وه‌دایه كه هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه ده‌ناسێنێت بۆ به‌بازاڕكردنی و هه‌روه‌ها ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ جووتیاران و خانمان و سه‌رنجی راكێشانی گه‌شتیاران بۆ هه‌ڵه‌بجه.
شایانی باسه چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار له‌هه‌ڵه‌بجه به‌چاودێری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، تۆڕی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و به‌هاوكاری چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.