دوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه یاساییانه‌ی كه رێگر بوون له‌به‌ر ده‌م دروستكردنی كه‌شتی تایتانیك ، وڵاتی چین به فه‌رمی ده‌ستی به دروستكردنی كهشتیههكه كرد كه به تایتانیك 2 ناسراوه .
سەرۆكی كۆمپانیای كەشتیوانی بلوولاین " كلیۆ پالمێر" كه ملیۆنێرێكی ئوسترالییه دەیەوێ بەشێوەیەكی زۆر سەرنجڕاكێش كەشتییەكە دروست بكات ، ئه‌م كه‌شتییه به هه‌مان شێوه و دیزاینی كه‌شتی تایتانیك دروست ده‌كرێت ، به‌ڵام مۆدێرنتر و سوود لە سیستەمی پاراستنی سەردەمییانە و تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو وەردەگیرێت .
بری ئه‌و پاره‌ی بۆ دروستكردنی تایتانیك دوو ته‌خانكراوه بریتییه له نیو ملیار دۆلار و ماوه‌ی حه‌وت سالیش دانراوه بۆ ته‌واوكردنی ، كه‌شتییه‌كه رێگایه‌كی زۆر ده‌برێت لە دوبەیەوە بەرەو بەریتانیا پاشان بەرەو نیویۆرك دەڕوات ، هێشتا نرخی پلیته‌كانی كه‌شتییه‌كه دیاری نه‌كراوه به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌ی زۆر گران بێت .
له ساڵی 1912 كاتێك كه‌شتی تایتانیك خه‌ڵكی له ئێرله‌ندای باكوور بۆ نیۆیۆرك دهگواستوه به‌ر چیایه‌كی به‌فرین ده‌كه‌وێت ه نوقمی ده‌ریا ده‌بێت و له ئه‌نجامدا 1500 له سه‌رنشینه‌كانی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.