ماڵپه‌ری " زه ده‌یلى مه‌یل"ى به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ناوی 50 شارى ئارامى له جیهاندا له خشته‌یه‌كدا بڵاوكرده‌وه و تێیدا هۆكارى ئارامى و مێژووى شاره‌كانى له بواره جیاجیاكاندا باس كردووه‌و یه‌كێك له‌و بوارانه كه ماڵپه‌ره‌كه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كردووه، هه‌بوونی ئارامییه له‌و 50 شارانه‌دا، كه شارى هه‌ولێر له‌نێو ئه‌و په‌نجا شاره‌دا پله‌ى 5 پێنجه‌مى به‌ركه‌وتووه‌و دواى هه‌ریه‌كه له شارى (ئه‌بو زه‌بى و ده‌وحه و ئۆساكانى ژاپۆن و كیوبیكى كه‌نه‌دا) هاتووه.
مالپه‌ره‌كه سه‌رنجى خستۆته‌ر سه‌ر شارى هه‌ولێر، كه له‌ناو وولاتێكى نائارام و ناسه‌قامگیردا، توانیویه‌تى له ئارامى و ئاسایش‌دا جێگه‌ى خۆى بكاته‌وه و به ناوچه‌یه‌كى ته‌واو ئارام وه‌ك پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان له قه‌له‌مداوه و به شارێكى هه‌ره دێرین له جیهان و هه‌مه‌جۆرى پێكهاته‌ى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یی جیاجیا وه‌سف كراوه.
له راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ری " زه ده‌یلى مه‌یل"دا شارى دوبه‌ی ئیماراتى عه‌ره‌بى وه‌ك یه‌كه‌م شار هاتووه‌و شارى هه‌ولێریش وه‌ك پێنجه‌م شاری ئارام له جیهاندا ناوى هاتووه‌و شارى شتوتگاردى ئه‌لمانیاش پله‌ى 50ه‌مینى به‌ركه‌وتووه.
رێزبه‌ندی شاره ئارامه‌كان له جیهاندا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:-
1- ئه‌بوزه‌بی ئیماراتی عه‌ره‌بی
2- ده‌وحه - قه‌ته‌ر
3- ئۆساكان - ژاپۆن
4- كیوبیك - كه‌نه‌دا
5- هه‌ولێر - هه‌رێمی كوردستان - عێراق
6- سنگافورا - سه‌نگافورا
7- باسل - سویسرا
8- تۆكیۆ - ژاپۆن
9- دوبه‌ی - ئیماراتی عه‌ره‌بی
10- میونخ - ئه‌ڵمانیا
- كۆتایی شاریش 50- شارى شتوتگارده له ئه‌لمانیا.
ئه‌مه‌ش لینكى راپۆرتى مالپهرهكهیه:-
https://www.thedailymeal.com/travel/50-safest-cities-world-gallery/slide-47
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.