نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور له ههولێر رایگهیاند توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزی لە گەڕەکی سەربەستی ۳۲ ی پاڕک.
راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رایگهیاند: ڕێکەوتی (۲۳/۱۰/۲۰۱۸) کاتژمێر (۱۰) شەو، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزی لە گەڕەکی سەربەستی ۳۲ ی پاڕک.
لەم بارەیەوە (مقدمی ماف / ئومێد عارەب عبدالله) ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکور بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند کەوا دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیان، تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیان کەوا دەیانویست دزی بکەن لە ماڵێک و لە کاتی دزی یەکەدا تۆمەتباران دوو چەکی کڵاشیکۆف و دەمانچەو ڕومانەیان پێ بووە .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەڕێز دادوەر کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بە بەند کردنی تۆمەتباران بە ماددە (٤٤۲) لە (ی. س. ع)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.