به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له كاتژمێر 1:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه كۆنتڕۆڵ كراوه و پێنج تیمیان له‌وێ ماونه‌ته‌وه.
تیمەكانی بەرگری فریاكەوتنی شارەكە، دوای زیاتر لە 8 كاتژمێر توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
كاتژمێر 3:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25\10\2018، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر كەوتەوە، بازاڕی لەنگەی هەولێر سه‌رووی 2000 دوكانی تێدایە و جگە لە زیانی مادی، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.
عەمید شوان بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێررایگهیاند: پێنج تیمی به‌رگری شارستانی له شوێنی ئاگره‌كه ماون بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بارودۆخه‌كه بكه‌ن و نه‌وه‌ك له جێگه‌یه‌كه‌وه ئاگره‌كه دووباره ته‌شه‌نه بسه‌نێته‌وه.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر گوتیشی: تائێستا بەتەواوەتی دیار نییە بازاڕەکە چەندی سووتاوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.