بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجەكانی كاركردنی سیستمی تەندروستی و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەرمانخانەیەك دادەخات.
فریا عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری قائیمقامیه‌تی سلێمانی له لیژنەی هاوبەشی تەندروستی رایگەیاند؛ بەهۆی پابەند نەبونی بە مەرج و رێنماییەكان و كارنەكردن بە سیستمی تەندروستی و هه‌بونی ساكاڵا به‌فرۆشتنی ده‌رزی ماوه به‌سه‌رچوو دەرمانخانەی (فارمه‌سیا) لە شه‌قامی گۆرانی شاری سلێمانی دادەخرێت.
وتیشی؛ لەكاتی سەردان و پشكنینی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی بۆ دەرمانخانەی فارمه‌سیا، دەركەوتووە هه‌مان ئه‌و ده‌رزیه ماوهبهسهرچوهی به هاوڵاتیانی فرۆشتوه لە شوێنەكەیدا هەیە كه پێچەوانەی رێنماییەكانی كاركردنە لە دەرمانخانەكاندا.
راشیگەیاند؛ خاوەنەكەی بەنیازبووە دەرزیه بەسەرچوەكان بەسەر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ساخ بكاتەوە بەبێ رەچاوكردنی زیانی دەرزیهكه بۆسەر تەندروستی نەخۆشەكان.
هەرەك وتیشی؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەرمانخانەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی كارڕای پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
نوێنه‌ره‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان كرد، لەكاتی كڕینی دەرمان سەرنج بدەن لە بەرواری دروستكردن و بەسەرچونەكەی، لەكاتی هەبونی دەرمانی بەسەرچودا لیژنەهاوبەشەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.