سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان رایگه‌یاند، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و خۆراك، پێنج ملیۆن و ٦٠٠ ھه‌زار كه‌س له یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسیه‌تی بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه دووگیانن.
له تویتێكدا، سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان روونیكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی خیرای به‌ھای ریالی یه‌مه‌نی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك، پێنج ملیۆن و ٦٠٠ ھه‌زار كه‌س له یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسیه‌تی بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئافره‌تان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه له‌ئێستادا ئافره‌تان له یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسیه‌تی بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه دووگیانن به‌ده‌ست به‌دخۆراكییه‌وه ده‌ناڵێنن و له‌ئێستادا ژماره‌یان یه‌ك ملیۆن و ١٠٠ ھه‌زار كه‌سه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، بریكاری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، مارك لۆكۆك ھۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌خێرایی ھه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی یه‌مه‌ن نه‌خاته‌گه‌ڕ، ئه‌وا دانیشتوانی ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووی برسیه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.