له ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری له سنووری پارێزگای مێرسین، مۆرێك كه مێژوویه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی شه‌ش ھه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، دۆزرایه‌وه.
مۆره‌كه له میانی كاره‌كانی كنه و پشكنین كه تیمێك له ناوچه‌ی یوموكتهپه تویوگو له پارێزگای مێرسین ئه‌نجامی ده‌دات، دۆزراوه‌ته‌وه.
له باره‌ی مێژوویی مۆركه، سه‌رۆكی تیمی كنه و پشكنینی شوێنه‌واری له ناوچه‌كه، پرۆفیسۆر ئیزه‌بێلا جانیوا به ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاند، مۆره‌كه شێوازی ئه‌ندازه‌یی له‌سه‌ره و پێشبینی ده‌كرێت، مۆره‌كه شه‌ش له ھه‌زاری شه‌شه‌می پ.ز تا سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پ.ز بهكارھێنرابێت.
ئیزه‌بێلا جانیوا باسی له‌وه‌شكرد، تیمه‌كه‌یان كه له ٢٥ كه‌س پێكھاتووه، هه‌روه‌ها سه‌ره تیرێك كه له به‌ردی گڕكانی و به‌ردی به‌نرخ دروستكراوه دۆزیوه‌ته‌وه.
ناوبراو پێیوایه، ئه‌و به‌ردانه بۆ ژماردن به‌كارھێنراون نه‌وه‌ك وه‌ك چه‌ك، به‌و پێیه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه ئه‌و كاته خه‌ریكی كاری بازرگانی بوون و به ھۆی ئه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌وار بوون، بۆیه په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ئه‌و شێوازه.
كاره‌كانی ئه‌و تیمه دوو مانگ و ١٥ رۆژه له ناوچه‌كه درێژه‌ی ھه‌یه كه زانیاری گرنگیان له باره‌ی مێژووی ناوچه‌كه به‌ده‌ستخستووه.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.