لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، لێژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی مامەڵەكردن و بەكارهێنانی ئاوی خواردنەوەی (لە دەبەنراو) هۆشداری دەداتە خاوەنی كارگە و ماركێتەكان و هاوڵاتیان.
ڕایدهگهیهنن ، لە بارەی ئەو زیانە تەندروستییانەی بەهۆی ئاوی خواردنەوەی (لەدەبەنراو) لە كاتی مامەڵەی نەشیاودا بەر هاوڵاتیان دەكەوێت، گۆران قادر- سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: داوا لە هاوڵاتیان دەكەین لەكاتی كڕینی ئاوی خواردنەوەدا چاوكراوەتر بن بەوەی هەر ماركێتێك ئەو ئاوەی لەبەر تیشكی خۆر دانابوو لێی نەكڕن و تەنها لەو شوێن و ماركێتانە ئاوی خواردنەوە بكڕن كە ئاوەكەیان لە جێگای تایبەتدا داناوە.
هاوكات هۆشداریشی دا بە خاوەنی دووكان و ماركێتەكان كە هەر كەسێك ئاوی لە دەبەنراوی خواردنەوە لەژێر تیشكی خۆردا دابنێت سزا دەدرێت و مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت.
لەبارەی كارگەكانی بەرهەمهێنانی ئاوی ناو دەبەیشەوە، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند دەبێت بە وریاییەوە ئەو ئاوە بگوێزنەوە لە كارگەكانەوە بۆ بازاڕ و ماركێتەكان بە جۆرێك لە ئۆتۆمبێلی تایبەتدا بێت و بەتەواوی ئاوەكە داپۆشرا بێت، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی لەگەڵ سەرپێچیكاراندا دەگیرێتە بەر.
سەبارەت بەو هۆشداریدانە توندەی لیژنەكانی قائیمقامیەت، گۆران قادر ئاشكرایكرد ئەو ئاوی خواردنەوانەی لەدەبەدان، ئەگەر بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمیش تیشكی هەتاویان بەربكەوێت پێكهاتەكەیان دەگۆڕدرێت و شیاوی خواردنەوە نین و زیانی زۆری تەندروستییان هەیە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.