نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش له عێراق، ستایشی د.فوئاد حوسێن و سێ وه‌زیری دیكه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه متمانه‌یان پێدراوه.
برێت ماكگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش له عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: پیرۆزبایی له عادل عه‌بدولمه‌هدی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و ئه‌و چوارده وه‌زیره ده‌كه‌م كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌یان پێدراو سوێندی ده‌ستووریان خوارد، كه له‌نێواندا هه‌ریه‌ك فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی و سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وت و لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌باو محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تێدایه.
هه‌روه‌ها ماكگۆرك نووسیویه‌تی: ئه‌م وه‌زیرانه به‌ده‌رن له وه‌زیره‌كانی دیكه‌و ده‌توانن به خێرایی یارمه‌تی هه‌ڵسانه‌وه‌ی عێراق بده‌ن.
ئاماده‌كردنی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.