Erbil 16°C سێشەممە 04 شوبات 15:49

67 ماتۆڕسکێلی بێسەرەتا ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، پاش تۆماركردنی‌ چه‌ندین سكاڵا له‌لایه‌ن دانیشتوانی‌ گەرەكەكانی بەختیاری و سەرچنار به‌هۆی‌ بێزاربونیان له‌هاتوچۆی‌ ماتۆرسكیلی‌ بێ سه‌ره‌تا، بەفەرمانی بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، شەوی رابردو مه‌فره‌زه‌كانی‌‌ هەردو بنكه‌ی بەختیاری و سەرچنار توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر 67 ماتۆرسكیلی‌ بێ سه‌ره‌تادا بگرن‌و شۆفێرەكانیان دەستبەسەركراون‌و رێكاریی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتا بەردەوامی دەبێت و هەركەسێك ماتۆڕسكیلی بی سەرەتا بەكاربهێنیت دەستگیردەكرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.