Erbil 15°C سێشەممە 04 شوبات 12:52

له‌ سلێمانى 2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 24 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە حەوت فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە .

 ڕاشیده‌گه‌ێنێت هه‌ر دووتۆمەتبار (د ، م ، ع و أ ، خ ، ق ) هەستاون بە فێڵكردن لە هاوڵاتیان بە وەرگرتنی بڕەپارەیەك كە گوایە دەیانبەنە دەرەوەی وڵات بەڵام پارەكانیان بردووەو هەڵاتوون .

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌یه‌نن دوای بەدواچوونی هێزەكانی پۆلیس توانرا  بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.