دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی هۆكاری زیادبوونی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: ئه‌و كاته‌ی ئێمـه 30 كورسیمان هه‌بوو ماڵی خۆمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردبووه یه‌ك كیسه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌و تێكه‌ڵكردنه ڕاست نه‌بوو، ئێـمه هه‌موو كات به‌حكومی به‌رپرسیارێتیمان خۆمان به‌به‌رپرس زانیووه به‌چاكه و خراپه‌ی دۆخی ئه‌م وڵاته، به‌ڵام جیاوازی ئێمـه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ئه‌وه‌یه كه قه‌یران و كێشه دروست بێت پارتی خۆی له‌میلله‌ت نه‌شاردۆته‌وه به‌ڵكو شانمان داوه‌ته به‌ر، تووشی قه‌یران هاتین خۆڕاگربوین قه‌یرانمان به‌ڕێكرد، ئه‌و كاته‌ی میلله‌تی ئێمه سزا درا له‌سه‌ر ڕاده‌ربڕین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتمان خۆڕاگر بن ڕوبه‌ڕووی ئه‌و "ته‌حه‌دیات"ه بوینه‌وه، وه‌ك پارتی شه‌ره‌فی ئه‌وه‌مان پێ‌بڕا شكۆی كوردستان‌مان پاراست ، پارتی و كاك نێچیرڤان بارزانی توانییان ئه‌و ته‌وقه گه‌مارۆیه‌ی كه خرابووه سه‌ر كوردستان بشكێنن، كه له‌هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداری بووین، به‌ڵام پارتی له‌ڕێگای دیبلۆماسیه‌وه له‌دنیادا گفتوگۆی ده‌كرد، تا چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بدۆزێته‌وه، كه‌چی خه‌ڵكی تر فڕكان فڕكانی بوو تا بچێته به‌غدا تا به‌غدا گه‌مارۆی زیاتر بخاته سه‌ر هه‌رێم، مه‌به‌ستم ئه‌و خه‌ڵكانه له" غه‌یری پارتی" ئه‌وانی تر سه‌ره‌ی لای عه‌بادییان گرتبوو، به‌ڵام یه‌كه‌م هۆكار بڕوای من وایه هه‌ڵویسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ركردایه‌تی كردنی ئه‌م وڵاته و به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته و هه‌روه‌ها ڕوبه‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه‌ی دژی هه‌ریم هه‌بوو هۆكاری سه‌ره‌كیه ، كاتێك بژارده و بڕیار درایه ده‌ست میلله‌تی ئێـمه هه‌روه‌ك له‌مێژوودا سه‌لماندویه‌تی له‌نێوان نان و كه‌رامه‌ت، كه‌رامه‌تی هه‌ڵبژاردووه، و ده‌نگی زۆرینه‌ی دایه‌وه پارتی .
هه‌روه‌ها دڵشاد شه‌هاب راشیگه‌یاندووه: پارتی پێشڕه‌وی ئه‌و ڕۆحی "ته‌حه‌دیات و نه‌ته‌وایه‌تیه"ی میلله‌تی كردووه، زیله‌تی قبوڵ نه‌كردووه، بۆیه ئێـمه زۆر دڵخۆشین كه‌میلله‌ت ته‌قدیری هه‌ڵوێستی ئێمه‌ی كرد ، وای لێكردین به‌وه‌فا بین هه‌تا سه‌ر پێشه‌نگی ئه‌و ڕۆحه "ته‌حه‌دیات و نه‌ته‌وایه‌تییه" بكه‌ین، بۆیه كه به‌راوردی ئه‌و قسانه‌یان كرد كه‌له‌سه‌ر ئێمه‌یان ده‌كرد لایه‌نه‌كان، له‌گه‌ڵ خاڵه "ئیجابیه‌كان"مان بینیان خاڵه "ئیجابیه‌كان"مان چه‌نده زۆرن و له‌دادگای هه‌ڵبژاردن میلله‌ت بڕیاری به‌سه‌ر هه‌موو حیزبه‌كان دا.
گوتیشی: ئه‌و 45 كورسیه‌ی پارتی هێناوێتی به‌كه‌می نازانین و به‌زۆریشی نازانین، به‌مافی خۆمانی ده‌زانین كه‌میلله‌ت پێی داوین، له 100%به‌مافی خۆمانی ده‌زانین، دووباره ده‌یڵێمه‌وه بۆ مافی ئێمـه نه‌بێت ئه‌و 45 كورسیه؟.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.