Erbil 15°C سێشەممە 04 شوبات 13:00

هاووڵاتیەک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى  پۆلیس گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ئێوارەی ڕۆژى چوارشەمە لەناحییەی ڕزگاری هاوڵاتیەک بەناوی (وەلید خالد عه‌باس ) لەدایکبووی 1995 هێنرایەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار کەبەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو


ڕاشیده‌گه‌ێنێت  بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتووی گوندی وارانیە سەربەناحییەی نەوجول لەناحییەی ڕزگاری لەماڵی زاوایەکی لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتوویەتی و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیس لێکۆڵینەوە لەچۆنێتی ڕوداوەکە دەکات

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.