Erbil 5°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:36

14 وه‌زیر متمانه‌یان به‌ده‌ست هێنا و له‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست به‌کار ده‌بن

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ 6-11-2018 دواخرا
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان به‌ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبووه‌وه‌ و 14 وه‌زیر متمانه‌ی په‌رله‌مانتارانیان به‌ده‌ستهێنا و بوونه‌ وه‌زیر له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق سوێندی ده‌ستووری خوارد و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ 6-11-2018 دواخرا.

ئه‌مه‌ش ناوی چوارده‌ وه‌زیره‌كه‌یه‌ كه‌ له‌ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست به‌كار ده‌بن ..

1- فوئاد حوسێن - وه‌زیری دارایی

2- وه‌زیری نه‌وت - سامر غه‌زبان

3- وه‌زیری كشتوكاڵ - ساڵح ئه‌لحه‌سه‌نی

4- وه‌زیری گه‌یاندن- د.نه‌عیم رووبه‌یعی

5- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌- محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم

6- وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن- به‌نگین رێكانی

7-وه‌زیری كاره‌با- لوئه‌ی خه‌تیب

8-وه‌زیری لاوان و وه‌رزش - ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی

9-وه‌زیری ته‌ندروستی- عه‌لا عه‌لوان

10-وه‌زیری پیشه‌سازی- ساڵح جبووری

11-وه‌زیری گواستنه‌وه‌- عه‌بدوڵڵا ئه‌لمالیكی

12-وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان- جه‌مال ئه‌لعادلی

13-وه‌زیری بازرگانی- محه‌ممه‌د هاشم جاسم

14-وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی- باسم رووبه‌یعی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.