Erbil 5°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:35

ناوی وەزیرەکانی کابینەی عادل عەبدولمەهدی گەیشتۆتە پەرلەمان

پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی ناوی وەزیرەكانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەكات
کوردستان TV
100%

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، ناوی وەزیرەكانی كابینەی عادل عەبدولمەهدی گەیشتۆتە پەرلەمان و زیاتر لە ٨٠٪ی حكوومەتەکەی ئەمڕۆ پێك دەهێنرێت.

ئەحمەد كینانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح رايگەیاند، ئێستا پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی ناوی وەزیرەكانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەكات.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: “ناوی زۆربەی وەزیرەكانی كابینەكەی عەبدولمەهدی گەیشتۆتە پەرلەمان و تا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٨، دەتوانین دەنگ لەسەر ٨٠٪ی حکوومەتەکە بدەین، بۆیە حکوومەتی عێراق پێك دەهێنرێت”.

بە گوتەی كینانی، پشكی كورد تائێستا بەهۆی ئەوەی كە پۆستی سەرۆك كۆمار و جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیان بەركەوتووە، “سێ وەزارەت دەبێت كە یەكێكیان سیادییە”.

لەبارەی شێوازی دەنگدانەكەش، ئەو پەرلەمانتارەی فەتح هێمای بۆ ئەوە كرد، رەنگە بەشێوەی ئاشكرا دەنگدان بكرێت.

بڕیارە كاتژمێر ٦ی ئێوارە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەست پێبكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.