به‌پێی دواین زانیاری كه ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، فوئاد حوسێن ده‌بێته جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی و هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی و ئابووری كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عەبدولمەهدی .
سه‌رچاوه‌كه‌ش ڕای گەیاند، ناوی وەزیرەكانی كابینەی عادل عەبدولمەهدی گەیشتۆتە پەرلەمان و زیاتر لە 80٪ی حكوومەتەکەی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئەمڕۆ پێك دەهێنرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی 12 وه‌زاره‌ت به‌ر لیستی شیعه‌كان ده‌كه‌وێت 6 وه‌زاره‌تیش بۆ سوننه‌كان ده‌بێت، چوار وه‌زاره‌تیش وه‌ك پشكی كورد دیاری كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.