له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت له‌دوو چالاكی جیاجیا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌رینی سه‌ر بهبهرێوهبهرایهتیهكهمان 6 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت پاش سكاڵای چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر چوار تۆمه‌تبار كه فێڵیان له‌هاوڵاتیان كردووه، ئه‌مرۆ 2018/10/24، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌رینه‌وه توانرا هه‌رچوار تۆمه‌تباره‌كه به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌كانی 452 و 453 و 456 ده‌ستگیربكرێن.
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیگه‌یاندووه ، له‌دوو رۆژی رابردودا له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌ره‌وه بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌رین ئاگادار كرایه‌وه كه له‌سنوری گه‌ره‌كی راپه‌رین به‌شێوه‌ی نایاسایی بیر ههڵدهكهنرێت، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌رینه‌وه توانرا دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر دو ئامێری بیر هه‌ڵكه‌ندندا.
لهكۆتادا ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌رینه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌ردوو دۆسیه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و پهراوهكانیان خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.