لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆی سەرێچیكردن وجێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان، وەك فرۆشتنی ده‌رمانی نه‌خۆشیە درێژخایه‌نه‌كان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی له‌دوو نۆرینگه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌دا ده‌گرن و قائیمقام بڕیاری داخستنیان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌دات.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له میانی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنەی هاوبەشی ته‌ندروستی كه یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كان، توانراوه ده‌ست به سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆری نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان له دوو نۆرینگه‌دا بگرن كه بۆیان نیه بیفرۆشن.
وتی؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی سه‌ندیكاكانی ده‌رمانسازان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، نۆرینگه‌كان توانای فرۆشتنی ته‌نها (18 ئایتم) لە ده‌رمانیان هەیە، له‌وه‌زیاتر رێگه‌ی پێ‌نادرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
وتیشی؛ هه‌ردو نۆرینگه‌ی (شاهۆ و رۆژستی) به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی بڕێكی زۆر ده‌رمانی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان و فرۆشتنی به نه‌خۆش، به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ داده‌خرێن و ته‌واوی ده‌رمانی نه‌خۆشیه درێژخایهنهكانیشیان له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ناو ده‌برێن.
گۆران قادر، داوا له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات؛ بۆكڕینی ده‌رمانی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌كان بكه‌ن و دڵنیا بنه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی رێنمای بهكارهێنانهكانتان بۆ رون ده‌كاته‌وه دكتۆری ده‌رمانساز بێت، لە پێناو تەندروستی خۆیاندا بە ووردی سەیری بەرواری بەسەرچوونی دەرمانەكان بكەن ولەكاتی هه‌بونی هەر سەرپێچییەكدا پەیوەندی بە لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بكەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.