Erbil 1°C سێشەممە 04 شوبات 04:46

ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێکۆشەر مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا تێدەپەڕێت

بەرەبەیانی سێشەممە 24-10-2017 کۆچی دوایی کرد و بۆ دواجار ماڵئاوایی لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان کرد
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێکۆشەر مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا تێدەپەڕێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێکۆشەر مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان تێدەپەڕێت.

مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و خزمەتێکی زۆری بە کوردستان کردووە و لە ساڵی 1926 لە شارۆچکەی کۆیە لە دایکبووە و دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری لە بەغدایە . 

لە کۆنفڕانسی ساڵی 1950 کە لە کۆیە بەسترا بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و دواتریش چەندین پلەی سەربازی و سیاسیی بڕیوە و لەبەر ھەڵوێستە نەتەوەییەکانی لە موسڵ زیندانی کراوە. 

خوالێخۆشبوو عەلی عەبدوڵڵا لە ساڵی 1953 لە کۆنگرەی سێیەمدا کراوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و دواتریش لە نێوان ساڵانی 1971 تا ساڵی 1974 بووەتە پارێزگاری سلێمانی و لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی بە سکرتێری حزب ھەڵبژێردراو لە ساڵی 1989 بووەتە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان . 

دوای ئەوەی ماوەی چەند ساڵێک بوو بە دەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 24-10-2017 کۆچی دوایی کرد و بۆ دواجار ماڵئاوایی لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان کرد. 

هه‌ر بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا کاتژمێر 3:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر رێوڕەسمێک بەرێوەدەچێت و کوردستان تی ڤیش راستەوخۆ رێوڕه‌سمه‌كه‌ دەگوازێتەوە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.