به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێت، هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و تاوه‌كو ئێستاش هیچ گۆڕانكارییه‌كییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده ، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاندووه: دیاره ئه‌مساڵ به‌هه‌مان شێواز، له یاساكانی بوودجه‌ی 2007 تاوه‌كو ئه‌مساڵ و ساڵی 2019ش به‌رده‌وام بڕگه‌یه‌كی نا ڕوون هاتووه له‌مباره‌یه‌وه و جێبه‌جێش نه‌كراوه، بۆ ساڵی 2019ش به‌هه‌مان شێواز هه‌موو هێزه سیادییه‌كان له سنووری 9 تریلیۆن دیناری عێراقییان بۆ دیاریكراوه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌نها بڕی 37 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه كه ئه‌مه 20 له‌سه‌دی ته‌نها مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نییه، چونكه بوودجه ته‌نها مووچه نییه، پڕچه‌ككردنه، مه‌شقه، خواردنه، مووچه‌یه، ئه‌مه له‌به‌رامبه‌ردا بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌روو 2 تریلیۆن دیناریان بۆ ته‌رخانكراوه له‌كاتێكدا ئه‌مه دوو ساڵه دامه‌زراون، كه‌چی هێزی پێشمه‌رگه له‌وه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه له‌ساڵی 1992ه‌وه وه‌زاره‌تێكی هه‌یه و هێزی هه‌یه و ناوچه‌یه‌كی فراوان ده‌پارێزێت و له شه‌ڕی داعش رۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمان له شه‌ڕی دژ به داعش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌رگوتی: هاوپه‌یمانمان له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه تاوه‌كو ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌یان به هێزێكی سه‌ره‌كی داده‌نا له‌شه‌ڕی دژ به داعش له‌سه‌ر زه‌وی، بۆیه كۆمه‌ڵێك هاوكاریی جیاوازییان به پێشمه‌رگه گه‌یاندووه له هه‌رێمی كوردستان، هاوكاری پشتیوانی ئاسمان، هاوكاری مه‌شق، هاوكاری پڕچه‌ككردن و دابینكردنی ته‌قه‌مه‌نی، هاوكاری راوێژكاری، هه‌روه‌ها هاوكاریی ماددیش واته به‌شداربوون له مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌م هاوكارییانه هه‌موویان تاوه‌كو ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌كییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و وه‌كو خۆشی ده‌ڕوات، هاوكات هیچ ئاماژه‌یه‌كیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییانه بوه‌ستێت یان ببڕێت، چونكه ئێستا به‌رنامه‌ی ساڵی 2019ش دانراوه له‌م هاوكارییانه، ئێستاش هاوپه‌یمانان له بوارێكی زۆر گرنگدا هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كه مه‌سه‌له‌ی ریفۆرم و چاكسازی كردنه له‌نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.