به‌ده‌یان چه‌كداری داعش بوونه‌ته چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و یه‌كێك له‌و چه‌كدارنه‌ش ده‌ستی له‌سه‌ر بڕینی نه‌قیبێكی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس له‌جه‌له‌ولا ی پاریزگای دیاله كه‌داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه: نزیكه‌ی 70 چه‌كداری داعش كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی جه‌له‌ولان، خۆیان خزاندۆته نێو گروپه‌كانی عه‌سایب ئه‌هلولحه‌ق و به‌دره‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و چه‌كدارانه ئێستا له‌جه‌له‌ولان و تێیاندایه به‌رپرسیارێتیان وه‌رگرتووه.
له‌نێو ئه‌و چه‌كداره داعشانه‌ی چونه‌ته ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، موته‌شه‌ر توركی و سه‌لام جه‌باریان تێدایه، سه‌لام جه‌بار یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌پێی زانیاری ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، ده‌ستی له‌سه‌ر بڕینی نه‌قیبێكی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ك برایه‌كیشی به‌ناوی ڕه‌مه‌زان جه‌بار، چه‌كداری داعش بووه و له‌به‌عقوبه له‌زینداندایه.
پێشتریش یه‌عقوب لهێبی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی بۆ ناحیه‌كه‌ی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا پشت‌راست كردبوویه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.