لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، سەعات 11ی رابردوو گەنجێگی تەمەن 29 ساڵ بەچەقۆو لەلایەن دوو براوە كوژراو دوای كەمتر لە 30 خولەك توانرا تۆمەتبارانی ڕوداوەكە دەستگیر بكرێن.
شهوی رابردوو لەشارۆچكەی هەڵەبجەی تازە هاوڵاتی ( ر ، ر ) ی تەمەن29 ساڵ بە چەقۆ كوژرا.
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزورو لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە توانرا لەماوەی كەمتر لە 30 خولەك هەردوو تۆمەتباری ڕوداوەكە دەستگیر بكرێت.
لەئێستاشدا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی هەردوو تۆمەتبار بەندن و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.
پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی شارەزوری سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزور بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.