جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی پێشووى كورد و شاندێك، سه‌ردانى ئاواره‌كانى كه‌ركووك و خورماتوو و داقووق ده‌كه‌ن و، هه‌وڵده‌ده‌ن، له‌ڕێگه‌ى به‌غداوه، كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بكه‌ن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتارى پێشووى كورد له به‌غدا، ڕایگه‌یاند، كه لەدوو رۆژی جیاوازدا بەسەرکردنەوەی ئاوارەکانی کەرکووک و خۆرماتوو و داقوق لەگەڵ دکتۆر بەشیر حەداد، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و شاندێکی پەرلەمانتارانی کوردستان، ئامانجیان ئەوە بوو، کە لە بەغدا و لەرێگای پەرلەمان و وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران بتوانن کار بکەن بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی ناوچەکانیان بۆ ئەوەی سەربەرزانە بگەرێنەوە.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی فیسبووك ده‌ڵێت: ئامانجمان ئه‌وه‌یه، تا ئەوکاتە بتوانن هاوکاری ئەو خانەوادە سەربەرزانە بکرێت، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، كه: بەداخەوە وەزارەتی كۆچ و کۆچبەرانی عێراق زۆر کەمتەرخەم بوون، لەکاتێکدا ئەوان کوردن دەبوو هەر زوو بەهانایانه‌وه بچن، بەڵام تا ئێستا هیچ کەس بەسەریانی نەکردووەته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، دڵنیایی ده‌داته ئاواره‌كان لە گەیاندنی ئێش و ئازارەکانیان بەهەموو ئەو لایەنانەی بەرپرسن لە چاککردنی دۆخی ژیانتان.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.