ئاژانسی هه‌واڵی عه‌ره‌بستانی سعوودیه (واس) بڵاویكرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی شانبه‌شانی به‌حره‌ین ناوی چوار كه‌سایه‌تیی ئێرانیان خستوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه ، كه پێشتر وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌وه تۆمه‌تباری كردون پشتیوانی دارایی له چالاكییه تێكده‌رانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن".
به‌پێی هه‌واڵه‌كه سعوودیه و به‌حره‌ین بڕیاریانداوه هه‌ریه‌ك له سوپای پاسدارانی ئێران و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و حه‌مدا عه‌بدولئیلاه و عه‌بد ره‌زا شه‌هلای بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئه‌مریكا كه دوو هاوسه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پشتیوانیكردنی دارایین له تیرۆر هاوشانی به‌حره‌ین و ئیمارات و كوه‌یت و عوممان و قه‌ته‌ر، وه‌ك ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌كه، 9 كه‌سیان خسته لیستی تیرۆره‌وه كه په‌یوه‌ندییان به بزوتنه‌وه‌ی تالیبانه‌وه هه‌یه و ئاسانكاری بۆ ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌وانه: محه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌وحه‌دی، ئیسماعیل ره‌زوین عه‌بدوڵا سه‌مه‌د فاروقی، محه‌مه‌د داود مزامل، عه‌بدولره‌حیم مه‌نان، محه‌مه‌د نه‌عیم بارش، عه‌بدولعه‌زیز شا زه‌مانی، سه‌در ئیبراهیم حافز عه‌بدولحه‌مید.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.