مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان تاوان نەبوو، بەڵکوو عەقڵیەتی ئەو وڵاتانە فاشییانەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حوکم دەکەن.
له‌دیداری میریدا له‌ژێرناونیشانی (كوردستان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)، مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان تاوان نەبوو، بەڵکوو عەقڵیەتی ئەو وڵاتانە فاشییانەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حوکم دەکەن.
له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی گوتی: ئێمە تاوانێکمان نەکرد کە گوتمان با ریفراندۆم بکەین؟ هیچ تاوانێکمان نەکردووە، بەڵکوو ئەو عەقڵیەتانەی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حوکم دەکەن، عەقڵیەتێکە کە سنووری مافەکانی تۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیەتی و هەر کاتێک ویستت دەسەڵاتی ئەو تێپەڕێنیت، بۆ ئەسڵی خۆی دەگەڕێتەوە و هێز و تۆپ و تەیارە بەکار دەهێنێت.
مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: "حكوومه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ته‌نگانه‌دا دڕه‌نده‌ن و به‌عس له سووریا و عێراق كیمیاییان به‌كارهێنا و عێراق و سووریای به‌ره‌و فاشییه‌ت برد.
مه‌لابه‌ختیار، له‌به‌شێك لهوتهكانیدا ووتی: ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له دوو ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو له ههردووكیشان چه‌كی كیمیایان به‌كارهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.