وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌سه‌ر زۆر به‌كارهێنانى كاره‌با ڕایده‌گه‌ێنێت توێژینەوەیەكی زانستی پزیشكی پەیوەندی نێوان نەخۆشی شێرپەنچە و كارەبا ئاشكرا دەكات
كاره‌با ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەتوێژینەوەیەكی زانستی پزیشكی دا هاتووە پەیوەندییەكی كاریگەری خراپ هەیە لەنێوان كارەبا و نەخۆشی شێرپەنچەدا ، لەو توێژینەوەیەدا دەریخستووە ؛ بەكارهێنانی زۆری كارەبا دەبێتە هۆی زیاد بەكارهێنانی موەلیدەكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەمەش ژینگە پیس دەبێت و ئەو دوكەڵەی دەكەوێتەوە هۆكارێكە لەسەر خراپبوونی تەندروستی .
لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى كاره‌با ڕایده‌گه‌ێنێت ، هاوكات بەكارهێنانی زیاد لە پێویستی مرۆڤ لە ئامێرەكانی كارەبا هۆكارێكە بۆ دەرچوونی تیشكی زیادە و كاریگەریی راستەوخۆی خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت هەربۆیە توێژینەوەكە داوای كردووە كارەبای زیاد لە پێویست لەناو ماڵەكاندا كەم بكرێتەوەو ئەو گڵۆپانە بەكاربهێنرێت كە ناسراوە بە led , و لەكاتی خەوتندا تەلەفزیۆن و كۆمپیوتەرەكان و لاپ‌تۆپ بكوژێنەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.