سه‌رۆك بارزانی له دیداریدا له‌گه‌ڵ له شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نیی ڕزگاریی عه‌فرین له تاراوگه رایگه‌یاند: عه‌فرین-یش درێژكراوه‌ی ئه‌و زنجیره كاره‌سات و زوڵمه‌یه كه ده‌رهه‌ق گه‌لی كوردستان له ڕابردوودا كراوه.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی ڕۆژی سێشه‌ممه 23ـی 10ـی 2018 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نیی ڕزگاریی عه‌فرین له تاراوگه كرد.
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان له سه‌رۆك بارزانی كرد و ڕایانگه‌یاند كه به سه‌ركه‌وتنی پارتی سه‌ربه‌رزن و سه‌ركه‌وتنی پارتی مایه‌ی ئومێدی هه‌موو لایه‌كه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی سیاسی و مرۆیی عه‌فرین و ڕه‌وش و گوزه‌رانی دانیشتوانی عه‌فرین و ئاواره‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كانی گۆڕینی دیموگرافیی ئه‌و شاره له لایه‌ن هێزه جۆراوجۆره‌كان تاوتوێ كرا و شاندی میوان سه‌رۆك بارزانیان له ورده‌كاریی ئازاردانی خه‌ڵك و پێشێلكارییه‌كان له‌دژی كورد له‌و ناوچه‌یه ئاگادار كرده‌وه و گله‌ییشیان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه چاوپۆشیان له‌و پێشێلكارییانه كردووه كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵك و سرووشتی عه‌فرین ده‌كرێت.
له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی نیگه‌رانیی قووڵی خۆی له‌مه‌ڕ ئایینده‌ی ڕۆژئاوای كوردستان و بارودۆخی عه‌فرین نیشاندا و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه عه‌فرینیش درێژكراوه‌ی ئه‌و زنجیره كاره‌سات و زوڵمه‌یه كه ده‌رهه‌ق گه‌لی كوردستان له ڕابردوودا كراوه. هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونیی پێویستی له‌باره‌ی هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و داهاتووی سووریا و عه‌فرین بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.