لهراگهیاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كردیته‌وه ، فازل حاجی گوته‌بێژى بهڕیَِوهبهرایهتى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ،
كاتژمیر 8ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 23 ى 10ى 2018 ، له رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر -مه‌خمور له‌نزیك گوندی قوچه بلباس بارههڵگریك كه‌له‌شاره‌كانی ناوه‌راست وباشووری عێراق هاتبوو ، ته‌نها بۆ كورتكردنه‌وه‌ی رێگایه‌ك به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی رۆیشتن له‌شه‌قامه‌كه رۆیشتبوو كاتێك گه‌یشتبووه یوتیرنیك هه‌وڵی دابوو له‌وێش به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه یوتیرن بكات به‌خێراییش ، له‌ئه‌نجامدا به‌سه‌ر دورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه كه‌وتبوو كهبهرزتره له‌رووی رێگایه‌كه ئه‌مه بوبوههۆی له‌نگه‌ر تێكچونی و وه‌رگه‌رانی
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه رێگایه‌كه بۆماوه‌یه‌كی كاتی گیرا وزیانێكی مادی زۆریش به‌ر بارهه‌ڵگره‌كه كه‌وت وهنهگهیشته ئه‌م شۆینه‌ی كه‌ده‌یویست له‌كاتی دیاریكراوی خۆی
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، كه‌واتا ده‌ره‌نجامی سه‌رپێچیه‌كان هه‌ر تووشبون به‌رووداوه بۆیه واباشتره سه‌ر پێچی نه‌كرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.