پێشبینی ده‌كرێت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه شه‌پۆڵێكی سه‌رماو سۆڵه هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرێته‌وه .
سادق عه‌تییه، پێشبینكهری كه‌شناسی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی كردووه كه له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه شه‌پۆڵێكی سه‌رماو سۆڵه هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرێته‌وه .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌و له‌كاته‌كانی به‌یانیان و ئێواران هه‌ست به‌سه‌رما ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: له‌م كاتانه پۆشینی جلی زستانه بۆ به‌ساڵاچووان و منداڵان دوور كه‌وتنه‌وه له هۆیه‌كانی فێنك كردنه‌وه پێویسته.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.