Erbil 10°C دووشەممە 03 شوبات 20:06

هه‌ولێر.. 3 که‌س به‌هۆی فرۆشتنى ده‌رمانى ساخته‌ ده‌ستگیر کران

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ هه‌ریه‌ك له‌ لێژنه‌كانى سه‌ر به‌ قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو و کوالیتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی  ڕایده‌گه‌یه‌نن  توانرابڕێکی زۆری دەرمانی گیایی و دەرمانی ساختە  دەستی بەسەر دابگیرێت و لەگەل داخستنی چاپخانیەک کەکاری دروست کردنی لۆگۆ و کارتۆن وبەرگ وپاکەتی تایبەت بەدەرمانی ساختەی تێدا چاپکراوە و له‌گه‌ڵ  داخستنی ئەوشوێنەی ئەو جۆرە دەرمانانەی لێ دەفرۆشراو ئامادە دەکرا.

راشیده‌گه‌یه‌نن 3 کەس لە خاوەنەکانیان دەستگیرکران به‌پێی یاسا ڕێکاری یاساییان بەرامبەردەکرێت.

11


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.