خالید عه‌لی په‌یامنێری كوردستان تیڤى پێى ڕاگه‌یاندین ، نوسه‌رو ره‌وشه‌نبیری کورد دکتۆر وه‌لید میرۆ فه‌رهه‌نگی کوردی وئیسپانی بلاو کرده‌وه ، ناوبراو خه‌لکی گوندی دێرکا یکوردستانی رۆژئاوایه ، حه‌مکو ساڵانێکی زۆره په‌نابه‌ر بووه له وه‌ڵاتی ئیسپانیا نیشته‌جێ یه
وه‌لید میرو به کوردستان تیڤی راگه‌یاند ئه‌م به‌رهه‌مه کوردی ئیسپانی و ئیسپانی کوردی له پانزه هه‌زار ووشه پێک دێت و پارساڵ له چاپخانه‌ی سۆران له به‌رلین چاپ‌کرا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مه وه‌کو سه‌ره‌تایه‌ک و خزمه‌تێکی بچووک بوو بۆهه‌ردوو زمان ، بڕیاره ناوبراو فهرههنگێگی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی کوردی ئاماده بکات و بخاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران
دکتۆر وه‌لید میرۆ به‌كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند فه‌رهه‌نگی کوردی فه‌ره‌نسی سه‌دهه‌زار ووشه له خو ده‌گرێت به‌لام دوو تا سێ سال پێ ده‌چێت تاکو ئاماده ده‌بێت
سه‌باره‌ت به‌رهه‌می کوردی ئیسپانی وه‌لید میرۆ گوتی بۆ من شتێکی بالکێش بوو ئه‌م فه‌رهه‌نگه دروستی بکه‌م له به‌ر ئه‌وه هیچ فه‌رهه‌نگێکی کوردی ئیسپانی نهم دیتبوو هیوادارم به دڵی خوێنه‌ر بێت و خزمه‌تێکی بچوکه بو گه‌ل و وهلاتهکهم .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.