مههدی داود پهیامنێری كوردستان تیڤى پێى راگهیاندین ، بەپێی قسەی چەند سەرچاوەیەکی نیو ڕەوەند شوانەکان ماوەی چەند ڕۆژیکە تەرمی هاولاتیەک لەنزیک بازگەیەکی پەکەکە لە بێرکمەی دەڤەری سیدەکان فڕێدراور بە پێی زانیاریەکان تەرمەکە ئاسەواری گولەی پیوە دیارەو دەگوترێت پە کەکە ئەوکەسەی بەبیانوی سیخوڕی کردن بۆ میتی تورکیا کوشتوە
ڕاشیدهگهێنێت ،زانیاریەکان لە سەرچاوەیەکی ئەمنی ناوچەکە ئەوهەوالەی پشت ڕاستکردەوە کە 15 ڕۆژ لەمەوبەر ئەوکەسە بەتۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ میتی تورکیا لەلایەن پەکەکە دەستگیراوە دوایی ماوەی 10ڕۆژ مانەوەو ئەشکنجەدانی
لەڕۆژی پینج شەمە 28/9/2018 لەلایەن چەکدارانی پەکەکە لەسنوری بیرکم و سنین کوژراوەو تەرمەکەشی لە نزیک لە بازگەیەکی ئەوسنورە فڕێ دراوە
لایی خۆشیەوە بەرپرسی بنکەی ئاسایشی سیدەکان گوتی زانیاریان پێگەیشتوە کە ئەو هاولاتیە ناوی
ئاڕول حاجی جمیل ە و خەلکی گوندی شەپەتا ی سەربەقەزایی شەمزینای کوردستانی باکورە و گوتیشی ئەکەسە دیارە پێشتر هاوکاری پەکەکەی کردوە
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.