ئەمڕۆ دووشهممه لە هەولێر بە سەرپەرەشتیی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و چەند بەرپرسێکی سەر بە وەزارەت لەگەڵ نوێنەری هاوپەیماناندا کۆبوونەوەی ئاسایی هاوپەیمانی دژ بە داعش ئەنجام درا.
له كۆبوونهوهكهدا ڕاپۆرتی بەشەکان خوێندراونەتەوە و تیشک خراوەتە سەر ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، كه بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان جموجوڵی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە، بەو هۆیەشەوە چەندین کەس کوژراون و بریندار بوون".
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق کراوەتەوە، ئەوەش لەپێناو سنووردارکردنی جموجۆڵی داعش و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ههروهها بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانەکان لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسانی هاوپەیمانانەوە جەختی لەسەر کرایەوە .
لهم بارهوه سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە پێویستی زانی ئەو پرۆسەیە بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە پابەندی ڕێنماییەکانی کاتی مەشقەکان بن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.