پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر چاپخانەیەکدا گرت، کە کارتۆنی دەرمان و خواردنی ساختەی چاپ دەکرد و هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیریش له‌م كارگه‌یه چاپكراوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بڕی (5) تۆن برنجی ساختەکراو لەلایه‌ن قایمقامیەتی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
بەپێی زانیارییەکان، خاوەنی چاپخانەکە هاووڵاتییەکی عەرەبی سوورییە به‌ڵام به ناوی كوردێكه و کرێکارەکانیش عەرەبی عێراقین و لە چاپخانەکەیدا، کارتۆن و پاکێتی هەموو جۆرە دەرمان، خواردن و جوانکارییەکی ساختەی بە کاتی دروستکردن و ئێکسپایەربوونی ساختەوە دروست کردووە.
نەبەز حەمید، قایمقامی هەولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاند گوتی: لەو چاپخانەیەدا، دەستیان بەسەر چەندین پاکێتی نایاساییدا گرتووە، کە بەپێی خواستی بازاڕ لەسەر دەرمان و خواردنەکان، ناوی وڵاتی دروستکەریان گۆڕیوە.
نەبەز حەمید هەروەها رایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی تاوانی رێکخراو لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان چاودێریی چاپخانەکەیان کردووە و ئاشکرا کراوە.
قایمقامی هەولێر ئاماژه‌ی بهوهشهدا به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌ری گیری ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسا ساخته‌یه، به‌س دادگا بۆی هه‌یه به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌ریگیری بكات.
قایمقامی هەولێر جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو کەیسە کردووەتەوە و رەوانەی دادگا دەکرێت و دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی چاپخانەکە و خاوەنەکەی دەدات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ر چه‌نده چابخانهكه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێگای پێدراوه، به‌ڵام نه‌ك بۆ كاری چاپكردنی كارتۆنی ده‌رمان.
هه‌روه‌ها قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هه‌ولێر، توانیان دەست بگرن بەسەر بڕی(5) پێنج تۆن برنجی ساختەکراو لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری هەولێر هۆکاری دەست بەسەرداگرتنی ئەوجۆرە برنجە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو کەسە ساختەی کردووە بەتێکردنەوەی برنجێکی کوالیتی خراپ بۆ ناو گونیەک بۆ ئەوەی لەبازاڕەکان بەکوالیتێکی باش بیفرۆشێت خۆشبەختانە لەلایەن قایمقامیەتی هەولێردەستی بەسەرداگیرا.
ئەو بڕە برنجە گواسترایەوە زبلخانەی کانی قڕژاڵە بەشێوەی زانستی ژینگەیی لەناوبردرا، ڕێکاری یاسای بەرامبەر خاوەنەکەی گیرایەبەر بەپێی یاسا سزادەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.