ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماریێکی لەبارەی داعشەوە له ماوه‌ی مانگی ئه‌یلوولدا، ئاڵۆزییه‌كان له كه‌ركوك و موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه خستەڕوو و رایگەیاند ژماره‌ی هێرشه‌كانی داعش روو لە زیاد بوونە.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه، كه له ماوه‌ی مانگی ئه‌یلوولدا، ئاڵۆزییه‌كان له كه‌ركووك و موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه، ڕوو له زیادبوون بووه. ژماره‌ی هێرشه‌كانی داعش، هه‌ندێكجار بۆ سه‌ر چه‌ندین گوند له یه‌ك كاتدا، زیادی كردووه. هێرش به ڕێگای بۆمب و به‌ئامانجكردنی ماڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق یان ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی، و هه‌روه‌ها وێستگه‌كانی كاره‌با به به‌رده‌وامی ڕووی داوه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، لانی كه‌م 22 هێرش له لایه‌ن داعش و چه‌كدارانی نه‌ناسراو ئه‌نجام دراون، هه‌روه‌ها 25 ته‌قینه‌وه به ڕێگای بۆمب، هێزه عێراقییه‌كان و هاوڵاتی مه‌ده‌نییان كردووه‌ته ئامانج. ئه‌مه جگه له پێنج هێرشی دیكه به ڕێگه‌ی نارنجۆك تۆمار كراون و به شێوه‌یه‌كی گشتی نۆ حاڵه‌تی ڕفاندن هه‌بووه. خۆخزاندنه ناوه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ستگیركردن ڕووی له زیادبوونه.
هه‌روه‌ها، چه‌ندین هێرشیش له خانه‌قین، حه‌ویجه، گه‌یاره، دوبز و نزیك چیای حه‌مرین تۆمار كراون. له ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولى ڕابردوو، چه‌كدارانی داعش هێرشێكیان له موته‌یبیجه ئه‌نجامدا و سه‌ربازێكی خه‌ڵكی ئامرلییان كوشت، هه‌روه‌ها چواری دیكه‌شیان بریندار كرد. پێشتریش له 16ی ئه‌یلوول، داعش پۆلیسێكی عێراقی له ڕه‌شاد كوشت و دووی دیكه‌ی، بریندار كرد.
له ڕۆژی 11ی ئه‌یلوول، داعش هێرشێكی دیكه‌ی بۆ سه‌ر گوندی حه‌ویجه له نزیك شارى حه‌ویجه ئه‌نجامدا و دوو ئه‌ندامی حه‌شدی عه‌شایه‌ری كوشت، هاوكات ژنێكیشی له ماڵه‌كه‌دا بریندار كرد. له ٣٠ی ئه‌یلوول، چه‌كدارانی داعش له بوسه‌یه‌كدا، دوو ئه‌فسه‌ری سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی عێراقییان كوشت.
له 12ی ئه‌یلوول، داعش هێرشی كرده سه‌ر سه‌نته‌رێكی ته‌ندرووستی له گوندی ده‌رعای سه‌ر به داقووق و دوو كه‌سی ڕفاند. یه‌كێك له ڕفێنراوه‌كان، كه شۆفێری ئه‌مبووڵانس بووه، دوای پێدانی پاره، ئازاد كراوه. له ڕێكه‌وتى 17ی ئه‌یلوول، چه‌كدارانی داعش بازگه‌یه‌كییان له نزیك گوندی عه‌لی سوڵتان له ڕه‌شاد دامه‌زراند و هاووڵاتییه‌كیان ڕفاند.
هه‌روه‌ها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ماڵی چه‌كدارانی سه‌ر به سوپای عێراق به‌رده‌وامه. له به‌رواری 13ی ئه‌یلوول، ماڵی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له گوندی به‌ریعه‌ی كه‌ركوك ته‌قێنرایه‌وه. له 15ی هه‌مان مانگ و له هێرشێكی هاوشێوه‌دا، ماڵی عه‌قیدێك له گوندی غه‌ریبی سه‌ر به شاره‌دێی عه‌بباسی، پارێزگای كه‌ركووك، ته‌قێنرایه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، هێرش به ڕێگای بۆمباوه به‌رده‌وامی هه‌یه. له 18ى ئه‌یلوولدا، بۆمبێك له نزیك شاره‌دێی ڕیازی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك به پاسی گواستنه‌وه‌ی فیرقه‌ی 6ی سوپای عێراقدا ته‌قییه‌وه و، له ئه‌نجامدا شۆفێری پاسه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا و زیاتر له 11 كه‌س بریندار بوون. له 23ی ئه‌یلوولیش، داعش ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی، كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا كوژرا.
هه‌ر له‌و مانگه‌دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان چه‌ندین پێگه‌ی داعشییان كرده ئامانج. له چیای قه‌ره‌چۆخی مه‌خموور، فڕۆكه جه‌نگییان چه‌كدارێكی داعشییان كوشت، كه خه‌ڵكی شه‌رگات بووه. له 24ی ئه‌یلوول، پێگه‌كانی داعش له گوندی كه‌ریم داووده‌ی سه‌ر به خانه‌قین كرانه ئامانج و 6 چه‌كدار كوژران.
هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان نزیكه‌ی 15 هێرشی ئاسمانییان له نزیك مه‌خموور، خورماتوو و موسڵ ئه‌نجام داوه. له 22ی ئه‌یلوول، فڕۆكه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانان، له هێرشێكدا بۆ سه‌ر تونێلێكی داعش له نزیك حه‌ویجه، لانی كه‌م سێ چه‌كدارى داعشیان كوشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.