Erbil 17°C دووشەممە 03 شوبات 16:59

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم راگیراوە

لەگەڵ بەغدا له‌ گفتوگۆداین
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند رایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان كاری پێنەكراوە و بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتە لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆدان.

ئەمڕۆ سامی جەلال، سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، لە هەرێمی کوردستان کاری پێنەکراوە و کارەکانیش بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.

گوتیشی: لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ پێکهێندراوە و لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

جێگای ئاماژەبۆكردنە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی به‌غدا بڕیاریداوه‌ بە هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.