مه‌ریه‌م ناباتانزی ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌ی دانیشتووی وڵاتی ئوگاندایه تا ئێستا 44 منداڵی بووه.
مه‌ریه‌م له گوندێكی ئوگاندا ژیان به سه‌ر ده‌بات كه منداڵانی دوانه‌ی تێدا به زۆرینه ده‌بینرێت، له ماوه‌ی 18 ساڵدا شه‌ش دوانه، چوار سیانه و سێ چوارینه و چه‌ندین یه‌ك منداڵیشی به دونیا هێناوه.
له 44 منداڵه‌كه‌ی مه‌ریه‌م له ئێستادا 38 منداڵیان له ژیاندا ماون و ئه‌و به ته‌نیایی خوارده‌مه‌نی پێویستیان بۆ ئاماده ده‌كات.
مه‌ریه‌م له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا له گه‌ڵ پیاوێكی 28 ساڵه به زۆر هاوسه‌رگیری كردووه، له بارییه‌وه ڕایگه‌یاند: به هۆی ئه‌وه‌ی كه باوه‌ژنه‌كه‌ی ورده شووشه‌ی كردووه نێو خواردنه‌كه‌یانه‌وه، چوار برا و خۆشكی مردوون و دواتر به زۆر هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ پیاوێكدا پێكردووه و به‌رده‌وام ئازاری له ده‌ستی ئه‌و باوه‌ژنه چێشتووه.
مه‌ریه‌م له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا 25 منداڵی هه‌بووه، دووباره سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد و پێیان ڕاگه‌یاند كه منداڵی دیكه‌شی ده‌بێت، له ئاكامدا له ساڵی 2016 دوایین منداڵی هاته دونیا و كێشه‌ی منداڵبوونی ته‌واو بووه.
شایانی باسه مێرده‌كه‌ی مه‌ریه‌م ته‌نیا جارێك له ساڵدا ده‌گه‌ڕێته‌وه و كاتێكیش كه دێته‌وه به‌رده‌وام ئازاری ژنه‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌و شه‌وان دێت و به‌ر له به‌یانی و بێ ئاگاداربوونی منداڵه‌كانی ماڵه‌كه‌ی به جێ دێڵێت.
كوڕه گه‌وره‌كه‌یان ئێستا ته‌مه‌نی 23 ساڵه و دوایین جار له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا باوكی بینیوه و ژماره‌یه‌ك له خوشك و براكانی تا ئێستا باوكیان به چاو نه‌بینیوه، هه‌ر بۆیه ئه‌ركی به‌خێوكردنی ئه‌و منداڵانه ته‌واو له ئه‌ستۆی ژنه‌كه‌یه.
مێرده‌كه‌ی مه‌ریه‌م ته‌نانه‌ت بۆ ناونانی منداڵه‌كانیش كه‌م هاتووه‌ته‌وه ماڵه‌وه و له ڕێگای ته‌له‌فوونه‌وه ناوی ئه‌و منداڵانه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
سه‌رچاوه / جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.